بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوێنێ هێزەکانی هەسەدە بە هاوکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش و هێزەکانی ئاسایش ئۆپەراسیۆنی "بروسکەی جزیرێ"یان لە دژی شانەکانی ڕێکخراوی "تیرۆریستی داعش" لە ناوچەی هۆڵی حەسەکە و ناوچەی تیل حەمیسی قامیشلۆ دەستپێکرد.
سەبارەت بەو بابەته، ئەمڕۆ بنکەی پەیوەندییەکانی هەسەده ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوه و ڕایگەیاند که "هێزەکانیان 52 تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکردووه.
Your Comment